بەغدا... مووشەكێك ئاراستەی باڵوێزخانەی ئەمریكا كرا

بەغدا... مووشەكێك ئاراستەی باڵوێزخانەی ئەمریكا كرا
ئەمشەوی پێنجشەممە مووشەكێك ئاراستەی باڵوێزخانەی ئەمریكا لە بەغدا كرا و لە دەوروبەرەكەی كەوتە خوارەوە.

میدیاكانی بەغدا بڵاویان كردەوە پێش كەمێك مووشەكێكی كاتیۆشا لە دەوروبەری باڵوێزخانەی ئەمریكا لە ناوچەی سەوزی بەرپرسنشینی پایتەختی فیدراڵی كەوتە خوارەوە.


دوابەدوای كەوتنە خوارەوەی مووشەكە، باڵوێزخانەكە زەنگی ئاگاداركردنەوەی لێ داوە، تا ئێستاش هیچ زانیارییەك لەبارەی كەوتنەوەی زیانی مرۆیی و مادی باس نەكراوە.


basnwes
Top