بەغدا... مووشەكێك ئاراستەی باڵوێزخانەی ئەمریكا كرا
میدیاكانی بەغدا بڵاویان كردەوە پێش كەمێك مووشەكێكی كاتیۆشا لە دەوروبەری باڵوێزخانەی ئەمریكا لە ناوچەی سەوزی بەرپرسنشینی پایتەختی فیدراڵی كەوتە خوارەوە.
دوابەدوای كەوتنە خوارەوەی مووشەكە، باڵوێزخانەكە زەنگی ئاگاداركردنەوەی لێ داوە، تا ئێستاش هیچ زانیارییەك لەبارەی كەوتنەوەی زیانی مرۆیی و مادی باس نەكراوە.
basnwes