ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی کازمی و سەرکردەی کوتلە عەرەبییە شیعەکان ئاشکرا دەبێت

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی کازمی و سەرکردەی کوتلە عەرەبییە شیعەکان ئاشکرا دەبێت


ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرکردەی کوتلە سیاسییە عەرەبییە شیعەکانی وڵاتەکەی، ئاشکرا دەبێت.

رۆژی چوارشەممە 26-8-2020، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ کوتلە عەرەبییە شیعەکانی وڵاتەکەی، کۆ بووەوە.

محەمەد غەبان، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح (هاوپەیمانیی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە پەرلەمانی عێراق)، لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان، ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی ئاشکرا کردووە.

هەروەک محەمەد غەبان رایگەیاندووە، کازمی و سەرکردەی کوتلە عەرەبییە شیعەکان تاوتوێی چەند پرسێکیان کردووە، کە گرنگترینیان بریتین لە؛

- خۆپیشاندانەکانی باشووری عێراق

- گرنگیی پاراستنی شکۆی دەوڵەت و سەپاندنی یاسا

- ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە

هەروەها ریاز مەسعودی، ئەندامی هاوپەیمانیی سائیرون (موقتەدا سەدر رێبەرایەتیی ئەو هاوپەیمانییە دەکات)، رایگەیاندووە، سەردانەکەی کازمی بۆ ئەمریکا تەوەرێکی سەرەکیی کۆبوونەوەکە بووە.

هەروەک ریاز مەسعودی رایگەیاندووە، کۆبوونەوەی لوتکەی عێراقی- ئوردنی - میسری و خۆپیشاندانەکانی باشووری عێراق، بەشێکی دیکە بوون لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە.






باسنیوز
Top