ئەنجوومەنی گەلی سووریا 9 نامە ئاراستەی پەرلەمانەكانی نێودەوڵەتی دەكات

ئەنجوومەنی گەلی سووریا 9 نامە ئاراستەی پەرلەمانەكانی نێودەوڵەتی دەكات
سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی گەلی سووریا 9 نامەی ئاراستەی سەرۆك یەكێتییە پەرلەمانییەكانی نێودەوڵەتی و كۆمەڵە پەرلەمانییەكانی ھەرێمی و عەربی كرد و تێیدا داوای كردووە "فشار" بخەنە سەر لایەنی توركیا سەبارەت بە قەیرانی ئاوی حەسەكە.

بەپێی راگەیاندنی ئەنجوومەنی گەل (پەرلەمان)، حمودە سەباغ، سەرۆكی ئەنجوومەن 9 نامەی هاوشێوه‌ی بەناوی ئەنجوومەنی گەلی سووریا ئاراستەی سەرۆكی یەكێتییەكانی پەرلەمانی نێودەوڵەتی و كۆمەڵە پەرلەمانییەكانی ھەرێمی و عەرەبی كردووە و تێیدا ئەو"تاوانە بەردەوامەی رژێمی توركیا و گروپه‌ چەكدارەكانی سەر به‌ ئه‌نقه‌ره‌ شەرمەزار دەكات بە بڕینی ئاوی خواردنەوە لە سەر شاری حەسەكە و دەورووبەری".

سەباغ داوای لە سەرۆك و ئەندام پەرلەمانەكانی گشت رێكخراوە پەرلەمانییەكانی نێودەوڵەتی و ھەرێمی و عەرەبییەكانی كردووە، پێویستە "ھەموو جۆرە فشارێك بخەنە سەر رژێمی توركیا، بۆ ئەوەی ده‌ستبه‌جێ ئەم تاوانە نابەجێیەی راگرێت و ئاوی خواردنەوە بگەیەنێتە زیاتر لە ملیۆنێك ھاووڵاتی سووری لە حەسەكە و دەورووبەری".





rudaw
Top