زیقار.. دوو کەس بە تۆمەتی کوشتن و دەستدرێژی بۆ سەر منداڵێک دەستگیر کران

زیقار.. دوو کەس بە تۆمەتی کوشتن و دەستدرێژی بۆ سەر منداڵێک دەستگیر کران
دوو کەس بە تۆمەتی کوشتن و دەستدرێژیی سێکسی بۆ سەر کچێکی بچووک، لە پارێزگای زیقار دەستگیر کران.

ئەمڕۆ چوارشەممە 26-8-2020، دەزگای هەواڵگریی گشتیی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، هاووڵاتییەک سکاڵای تۆمار کردووە و باسی لەوە کردووە، کە کچێکی تەمەن 10 ساڵیی ئەو رفێندراوە.

هەروەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە، هێزەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ دوای گەڕانیان، تەرمی کچەکەیان لە باغێکدا دۆزیوەتەوە و ئاسەواری دەستدرێژیی سێکسی و ئەشکەنجەدانی بەسەرەوە بووە.

دواتر هێزە ئەمنییەکان خاوەنی باغەکە و کەسێکی دیکەیان بە تۆمەتی رفاندن، دەستدرێژیی سێکسی بۆ سەر ئەو کچە و کوشتنی، دەستگیر کردووە، کە خزمی باوکی کچەکەن و دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.













باسنيوز




Top