مسته‌فا كازمی نامه‌یه‌ك بۆ ئه‌سه‌د ده‌نێرێت

 مسته‌فا كازمی نامه‌یه‌ك بۆ ئه‌سه‌د ده‌نێرێت
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌رێگه‌ی فالح فه‌یاز، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبیه‌وه‌، نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سوریا ده‌كات.

میدیاكانی عێراق بڵاویکردەوە، فالح فه‌یاز، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شەعبی گه‌یشتوه‌ته‌ دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا و له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د كۆبونه‌وه‌ی كردوه‌، به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی نامه‌یه‌كی مسته‌فا كازمی.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، نامه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی بۆ به‌شار ئه‌سه‌د تایبەتە به‌ به‌هێزكردنی په‌یوندیه‌كانی نێوان عێراق و سوریا و دروستكردنی هه‌ماهه‌نگیه‌كی به‌رده‌وام له‌نێوان هه‌ردو وڵات، به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر کە بەهۆی ئەو بۆشاییه‌ی له‌ سنوره‌كانی عێراق و سوریا دروستبوه‌.







خەندان
Top