پلاسخارت راپۆرتێک لەبارەی بارودۆخی عێراق پێشکەشی ئەنجوومەنی ئاسایش دەکات
نێردەی تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق راپۆرتێک لەبارەی بارودۆخی ئەو وڵاتە پێشکەشی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکات.
بڕیارە کاتژمێر 10ـی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 26-8-2020 بە کاتی نیویۆرک (کاتژمێر 5ـی ئێوارە بە کاتی هەولێر)، جێنین هێنیس پلاسخارت، نێردەی تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، بە ڤیدیۆ کۆنفرانس، بەشداریی کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی ئاسایش، بکات.
لە کۆبوونەوەکەدا، جێنین هێنیس پلاسخارت وتارێک لەبارەی بارودۆخی عێراق پێشکەشی ئەنجوومەنی ئاسایش دەکات.
باسنيوز