عێراق له‌باره‌ی هه‌واڵگری و سه‌ربازیه‌وه داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی ئه‌مریكا ده‌كات
فوئاد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندوه، سه‌ردانه‌كه‌ی شاندی باڵای عێراق بۆ ئه‌مریكا سه‌ركه‌وتو بو، داوایان له ئه‌مریكا كردوه له‌روی هه‌ماهه‌نگی هه‌واڵگری و راهێنان و پڕچه‌ككردنی هێزی ئاسمانی بۆ سوپای عێراق بمێنێته‌وه، چونكه تا ئێستاش پێویستیان به‌هاوكاری هه‌یه له‌روی سه‌ربازیه‌وه.
ئامانجی ئه‌مریكا په‌یوه‌سته به جێگیری دۆخی عێراقه‌وه ئه‌وه‌ش به‌وه ده‌بێت كه په‌یوه‌ندیه‌كی ئاسایی و هه‌ماهه‌نگیه‌كی باش له‌نێوان هه‌ردولا هه‌بێت
ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانجی ئه‌مریكا په‌یوه‌سته به جێگیری دۆخی عێراقه‌وه ئه‌وه‌ش به‌وه ده‌بێت كه په‌یوه‌ندیه‌كی ئاسایی و هه‌ماهه‌نگیه‌كی باش له‌نێوان عێراق و ئه‌مریكا له‌روی ئاسایش و به‌رگری و ئابوری و وزه‌وه هه‌بێت، به‌تایبه‌تریش له‌روی كاره‌با و نه‌وت و غازه‌وه، له‌سه‌روی هه‌موشیانه‌وه بابه‌تێكی گرنگ هه‌یه كه عێراق پێویستی به‌هاوكاریه ئه‌ویش دۆخی ته‌ندروستی وڵاته.
18ی ئه‌م مانگه، مسته‌فا كازمی به‌سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵا سه‌ردانی ئه‌مریكای كرد‌و له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته كۆبوه‌وه، لەبارەی پرسەکانی تایبەت بە ئابوری، ئەمنی و تەندروستی گفتوگۆیان کرد.
خەندان