به‌یاننامه‌ی لوتكه‌ی سێقۆڵی نێوان عێراق و ئوردن و میسر
له كۆتایی لوتكه سێقۆڵییه‌كه، هه‌ریه‌ك له مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، شا عه‌بدوڵڵا، شای ئوردن و عه‌بدولفه‌تاح سیسی، سه‌رۆكی میسر به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شیان راگه‌یاند و تێیدا جه‌ختیان له‌سه‌ر "گرنگی به‌هێزكردنی هاوكاری ئابووری نێوانیان به پشتبه‌ستن به باشترین شێواز و میكانیزم بۆ پراكتیزه‌كردنی په‌یوه‌ندییه ستراتیژییه‌كان كرده‌وه، به‌تایبه‌ت په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كان، له‌وانه‌ش به‌یه‌كه‌وه به‌ستنه‌وه‌ی تۆڕه‌كانی كاره‌با و پڕۆژه‌كانی وزه و دروستكردنی ناوچه‌ی پیشه‌سازی هاوبه‌ش، هه‌روه‌ها سوودوه‌رگرتن له توانا نیشتمانییه‌كان و هه‌وڵدان بۆ ته‌واوكاری له نێوان هه‌رسێ وڵات‌دا، به‌تایبه‌ت له‌م قوناغه‌دا كه بۆ رێگه‌گرتن له لێكه‌وته‌كانی په‌تای كۆرۆنا له‌سه‌ر ئاسایشی ته‌ندروستی، خۆراك و ئابووری پێویسته".
هه‌ر له‌و باره‌شه‌وه به‌سام رازی، گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی میسر رایگه‌یاند، له لوتكه سێقۆڵییهكهدا جه‌خت له‌سه‌ر رێگه‌كانی هاوكاری هاوبه‌ش له نێوان هه‌رسێ وڵات له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا كرایه‌وه.
گوتیشی: گفتوگۆ له‌باره‌ی به‌هێزكردنی هاوكاری ئابووری، بازرگانی و وه‌به‌رهێنان كرا، ئه‌مه‌ش به ئامانجی ده‌ستپێكردنی قۆناغێكی نوێی ته‌واوكاری ستراتیژی له نێوان هه‌رسێ وڵات، له‌پێناو گه‌شه‌پێدانی هاوبه‌ش.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا عه‌بدوڕه‌حمان سیسی، سه‌رۆكی میسر دووپاتی كرده‌وه، "وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه بۆ پێشكه‌شكردنی ئه‌زموون و شارهزایهتییهكهی له سه‌رجه‌م بواره‌كان به هه‌ریه‌ك له عێراق و ئوردن، هه‌وره‌ها جێبه‌جێكردنی ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی هاوبه‌ش كه خزمه‌تێكی خێرا به بژێوی هاووڵاتیانی هه‌رسێ وڵات بكات، وێڕای ئاماده‌یی میسر بۆ هاوكاری له بواره‌كانی ئه‌منی و سیاسی".
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی میسر راشیگه‌یاند، "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی دیارترین پرس و دۆسییه هه‌رێمییه‌كان كرا، له‌م باره‌شه‌وه سه‌رۆكی میسر جه‌ختی له‌سه‌ر هاوكاری هاوبه‌ش بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و ته‌حه‌دیاتانه كرده‌وه، كه رووبه‌ڕووی سه‌قامگیری و ئاسایشی هه‌رێمه‌كه بوونه‌ته‌وه".
وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسی فه‌له‌ستین تاوتوێ كرا و سه‌ركرده‌كانی هه‌رسێ وڵات جه‌ختیان له‌سه‌ر پاڵپشتی خۆیان بۆ گه‌لی فه‌له‌ستین كرده‌وه، بۆ گه‌یشتن به مافه ره‌واكانیان به‌گوێره‌ی بڕیاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان".
باسكردنی دوایین گۆڕانكارییه‌كانی سووریا، لیبیا و یه‌مه‌ن لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو و گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی میسر له‌و باره‌یه‌وه گوتی: "هه‌رسێ سه‌ركرده‌كان جه‌ختیان له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش و ئاڵوگۆڕكراو له داهاتوودا كرده‌وه، به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به سیاسه‌تێكی گشتگیر له‌پێناو پارێزگاریكردن له یه‌كپارچه‌یی خاكی ئه‌و سێ وڵاته و سه‌لامه‌تییان و كۆتاییهێنان به نه‌هامه‌تییه مرۆڤایه‌تییه‌كان له‌و وڵاتانه، كه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه به‌رۆكیانی گرتووه".
k24