كۆبوونەوەی لوتكەی عێراق و میسر و ئوردن دەستی پێكرد

كۆبوونەوەی لوتكەی عێراق و میسر و ئوردن دەستی پێكرد
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە كۆبوونەوەی لوتكەی وڵاتانی عێراق، میسر و ئوردن لە شاری عەمانی پایتەختی ئوردن دەستی پێكرد، لە كۆبوونەوەكەدا مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق وتەیەكی پێشكەش كرد و دووپاتی كردەوە كە پابەندن بە راگرتنی باڵانس لە نێوان وڵاتانی دراوسێدا.


بڕیارە لە كۆبوونەوەكەدا پتەوكردنی پەیوەندییە ئابوورییەكان، بازرگانییەكان و وەبەرهێنان لە نێوان هەرسێ وڵاتەكەدا تاوتوێ بكرێ، سەرباری باسكردنی دۆخی هەرێمی.


بەر لە دەستپێكردنی كۆبوونەوەی لوتكەشدا، هەریەك لە مستەفا كازمی و شاعەبدوڵای ئوردن كۆبوونەوە.


لای خۆیەوە كازمی لە وتەیەكدا كە لە كۆبوونەوەی لوتكەدا پێشكەشی كرد، رایگەیاند پابەند دەبن بە راگرتنی باڵانس لە نێوان وڵاتانی دراوسێ، ئەوەش گرنگە بۆ پاراستنی سەروەری و ئاسایشی خاکی عێراق.


سەرۆك وەزیرانی عێراق گوتیشی حكوومەتەكەی پابەند دەبێت بە تێڕوانینێکی ستراتیژییانە کە پشتیوانی لە ئارامی ناوچەکە دەکات.












باسنيوز


Top