کازمی سەرۆکایەتیی شاندی عێراقی دەکات لە کۆبوونەوەیەکی لوتکەی عەرەبی

کازمی سەرۆکایەتیی شاندی عێراقی دەکات لە کۆبوونەوەیەکی لوتکەی عەرەبی


سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرۆکایەتیی شاندی وڵاتەکەی لە کۆبوونەوەیەکی لوتکەی عێراق و دوو وڵاتی عەرەبی، دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە 25-8-2020، نووسینگەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، کازمی بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵا، بەرەو عەممانی پایتەختی ئوردن بەڕێ کەوت.

مستەفا کازمی لە عەممان بە نوێنەرایەتیی وڵاتەکەی بەشداریی کۆبوونەوەی لوتکەی وڵاتانی عێراق، ئوردن و میسر دەکات و لەگەڵ شا عەبدوڵڵای دووەمی شای ئوردن و عەبدولفەتاح سیسی، سەرکۆماری میسر کۆ دەبێتەوە.

لەو کۆبوونەوەیەدا، تیشک دەخرێتە سەر پرسی هاوکاری و هەماهەنگیی ئابووریی نێوان هەرسێ وڵات، جگە لە پرس و کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

کۆبوونەوەی لوتکەی وڵاتان بۆ کەسی یەکەمی وڵات، کە خۆی لە سەرکۆمار و شا دەبینێتەوە، رێک دەخرێت.








باسنيوز
Top