ئیتاڵیا هاوكاری و پێداویستی ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێته عێراق
سه‌فیه سوهه‌یل، باڵیۆزی عێراق له ئیتاڵیا له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئیتاڵیا، كه یه‌كه‌م هاوبه‌شی ئه‌وروپایه و چواره‌م هاورده‌ی نه‌وتی جیهانه، له مانگی رابردوشدا له‌رێگه‌ی گه‌شتێكی تایبه‌ته‌وه هاوكاری ته‌ندروستی ره‌وانه‌ی عێراق ده‌كات به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ئیتاڵیا له مانگی ئه‌یلول له هاوكاری پزیشكی ره‌وانه‌ی عێراق ده‌كات
ئاماژەی بەوەشکرد، ئیتاڵیا له سه‌روی دابینكردنی هاوكاری پزیشكیدایه بۆ عێراق له به‌رامبه‌ر په‌تای كۆرۆنا، كه مارینا سیرینی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی باڵیۆزی عێراق له ئیتاڵیا پشتڕاستیكردوه‌ته‌وه، كه له مانگی ئه‌یلول له هاوكاری پزیشكی ره‌وانه‌ی عێراق ده‌كه‌ن.
لویجی دی مایۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا
باڵیۆزی عێراق له ئیتاڵیا باسی له سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ش بۆ به‌غدا كردوه و ئه‌وه‌یخستوه‌ته‌ڕو، له چه‌ند رۆژی رابردودا، لویجی دی مایۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتەکەی بانگهێشتێكی فه‌رمی له فواد حسێنی هاوتا عێراقییه‌كه‌یه‌وه پێگه‌یشتوه و به‌مزوانه سه‌ردانی عێراق ده‌كات، ئامانجی ئه‌و سه‌ردانه‌ش پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵاته.
به‌گوێره‌ی دواین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، تا ئێستا ملیۆنێك و 457 هه‌زار و 665 پشكنین بۆ گومانلێكراوانی هه‌ڵگرانی كۆرۆنا تۆماركراوه، له‌و رێژه‌یه‌ش 207 هه‌زار و 985 توشبوی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراون، 150 هه‌زارو 389 توشبویان چاكبونه‌ته‌وه، شه‌ش هه‌زار و 519 توشبوشیان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
خەندان