لە ئەنجامی هێرشێکی تیرۆریستانی داعش حەفت پۆلیس کوژران و بریندار بوون

 لە ئەنجامی هێرشێکی تیرۆریستانی داعش حەفت پۆلیس کوژران و بریندار بوون
ئەمشەو تیرۆریستانی داعش لە سنووری قەزای داقووق لە پارێزگای کەرکووک هێرشیان کردە سەر هێزێکی پۆلیسی فیدڕاڵی و لە ئەنجامدا حەفت پۆلیس کوژران و بریندار بوون.

لویس خزر، قایمقامی داقووق، راگەیاند: "شەوی دووشەممە تیرۆریستانی داعش لە سنووری گوندی (عەرەب كۆ)ی و لە نزیک گوندی (چویخانە) هێرشیان كردووەتە سەر هێزێکی سەر بە پۆلیسی فیدراڵی".

گوتیشی: "لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا چوار پۆلیس کوژراون و سێ پۆلیسی دیکەش بریندار بوونە و بۆ ماوەیەک شەڕ و پێکدادان لە نێوان هەردوولادا بەردەوام بووە بەڵام تاوەکو ئێستا زیانەکانی تیرۆریستانی داعش نەزاندراوە".









باسنيوز
Top