لە ئەنجامی هێرشێکی تیرۆریستانی داعش حەفت پۆلیس کوژران و بریندار بوون
لویس خزر، قایمقامی داقووق، راگەیاند: "شەوی دووشەممە تیرۆریستانی داعش لە سنووری گوندی (عەرەب كۆ)ی و لە نزیک گوندی (چویخانە) هێرشیان كردووەتە سەر هێزێکی سەر بە پۆلیسی فیدراڵی".
گوتیشی: "لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا چوار پۆلیس کوژراون و سێ پۆلیسی دیکەش بریندار بوونە و بۆ ماوەیەک شەڕ و پێکدادان لە نێوان هەردوولادا بەردەوام بووە بەڵام تاوەکو ئێستا زیانەکانی تیرۆریستانی داعش نەزاندراوە".
باسنيوز