لە ھێڕشێكی داعشدا چوار سەربازی عێراقی كوژران وچواریش بریندار بوون
لە راگهیهندراوێكدا، شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئاشكرایكرد: "ھێرشێكی چەكداری كرایە سەر ھێزێكی سەر بە فەوجی سێی لیوای بیست لە فیرقەی پێنج، لە قەزای داقووق لەسەر رێگای سەرەكی پارێزگای كەركووك".
گوتێشی: "لە ئەنجامی ھێرشەكەدا چوار سەرباز كوژران و چواریش بریندار بوون".
لەلایهكی دیكهوه ههر ئهمشهو له گوندی (صت سافا)ی سەربە ناحیەی قەرەتەپە له سنووری قهزای خانەقین، سێ ھاوڵاتێ رفێندران و یهكیكیش بریندار کرا.
لهمبارهشهوه کەمال برایم، بەرپرسی لیژنهی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قەرەتەپە بە کوردستان24 راگەیاند، دوو ئۆتۆمبیلی سەر بەداعش ھاوڵاتیەکانیان رفاندووه، کە دوانیان برای یەکن و ھاوڵاتیەکی دیكهشیان بریندار کردووە
k24