داعش لە داقووق هێرشی کردە سەر پۆلیسی عێراقی؛ کوژراو و بریندار هەن
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق، راگەیێندراوێک لەبارەی هێرشەکە دەڵێت، ئەو پۆلیسانەی هێرشیان کراوەتەسەر، سەر بە فەوجی 3ی لیوای 20ی سەر بە فرقەی 5ی پۆلیسی فیدراڵی بوون. لە قەزای داقووق و لەسەر رێگەی گشتی کەرکووک بوون و لە ئەنجامدا 4 پۆلیسی فیدراڵی کوژران و 4ی دیکەش برینداربوون.
پێشتر سەرچاوەیەکی ئەمنیی عێراقی رایگەیاند، ئەمشەو لە ناوچەی کۆمەڵگەی عبوور، نزیک گوندی تەل غێدە لە قەزای داقووق لە باشووری کەرکووک چەکدارانی داعش، هێرشیانکردە سەر بازگەیەکی هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی عێراق.
rudaw