جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق تووشی كۆرۆنا بوو
بە پێی سەرچاوەكە، حەسەن كەعبی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق پشكنینی كۆرۆنای بۆ كراوە و ئەنجامەكەی ئەرێنی دەرچووە، بەم هۆیەوە ئێستا كەرەنتین كراوە و چارەسەری پێویست وەردەگرێت.
جێی باسە ماوەی چەند هەفتەیەكە رۆژانە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراقەوە تووشبوونی زیاتر لە سێ هەزار كەس وەكو تووشبووی نوێی پەتای كۆرۆنا رادەگەیەندرێن.
باسنيوز