جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق تووشی كۆرۆنا بوو

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق تووشی كۆرۆنا بوو
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە سەرچاوەیەكی پزیشكی لە بەغداوە رایگەیاند كە جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق تووشی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە.

بە پێی سەرچاوەكە، حەسەن كەعبی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق پشكنینی كۆرۆنای بۆ كراوە و ئەنجامەكەی ئەرێنی دەرچووە، بەم هۆیەوە ئێستا كەرەنتین كراوە و چارەسەری پێویست وەردەگرێت.

جێی باسە ماوەی چەند هەفتەیەكە رۆژانە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراقەوە تووشبوونی زیاتر لە سێ هەزار كەس وەكو تووشبووی نوێی پەتای كۆرۆنا رادەگەیەندرێن.












باسنيوز



Top