ئێران و تورکیا ”شەڕی ئاو“ لەگەڵ عێراق دەکەن

ئێران و تورکیا ”شەڕی ئاو“ لەگەڵ عێراق دەکەن
پەرلەمانتارێکی عێراق باس لەوە دەکات، کە وڵاتانی دراوسێ دەستیان بە ”شەڕی ئاو“ لە دژی عێراق کردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە 24-8-2020، مەنسور بەعێجی، سەرۆکی لێژنەی کشتوکاڵ و ئاو لە پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، بڕینی ئاو لەسەر عێراق کارێکی ”زۆر مەترسیدارە“ و زیانێکی گەورە بە کشتوکاڵی عێراق دەگەیەنێت.

مەنسور بەعێجی هۆشداریی داوە لەوەی بڕینی ئاو لەسەر عێراق، عێراق رووبەڕووی ”کارەساتێک“ دەکاتەوە و نابێ حکوومەت لەسەری بێدەنگ بێت.

ئەو پەرلەمانتارە بەبێ ناوهێنانی تورکیا و ئێران، کە سەرچاوەی رووبارەکانی عێراق لەو دوو وڵاتەن، جەختی لەوە کردووەتەوە، کە وڵاتانی دراوسێ بە بڕینی ئاوی رووبارەکان لەسەر عێراق، دەستیان بە ”شەڕی ئاولە دژی عێراق“ کردووە.












باسنيوز



Top