وەزیرێکی عێراق تووشی کۆرۆنا بوو

وەزیرێکی عێراق تووشی کۆرۆنا بوو


وەزیرێکی حکوومەتی عێراق تووشی پەتای کۆرۆنا بوو و بەرپرسێک باس لە هەڵوەشاندنەوەی کۆبوونەوەیەکی باڵا دەکات.

فادی شەمەری، سەرکردە لە رەوتی حیکمە لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رایگەیاندووە، ئەرکان شەهاب، وەزیری گەیاندنی عێراق تووشی پەتای کۆرۆنا بووە.

ئەرکان شەهاب بە یاوەریی شاندێکی عێراقی لە سەردانێکی فەرمی دایە بۆ ئوردن و فادی شەمەریش باسی لەوە کردووە، کە شەهاب لەگەڵ باڵوێزی عێراق لە ئوردن و ژمارەیەک فەرمانبەری باڵوێزخانەی عێراقی، خراونەتە کەرەنتینەوە.

بڕیار بوو ئەمڕۆ دووشەممە 24-8-2020، کۆبوونەوەی لوتکەی عێراقی - ئوردن - میسری لە عەممانی پایتەختی ئوردن ەبڕێوە بچێت و ئەو سەرکردەیەی رەوتی حیکمە پێیوایە ئەگەر هەیە ئەو کۆبوونەوەیە هەڵبوەشێندرێتەوە، چونکە ژمارەیەک لە ئەندامانیشاندی عێراقی تووشی کۆرۆنا بوون.







باسنیوز
Top