له‌ به‌سره‌ دژ به‌ تیرۆركردنی چالاكوانان خۆپیشاندان ده‌ستیپێكرده‌وه‌

له‌ به‌سره‌ دژ به‌ تیرۆركردنی چالاكوانان خۆپیشاندان ده‌ستیپێكرده‌وه‌
ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری بەسرە جارێكیدیكە خۆپیشاندان دژ بە تیرۆركردنی چالاكوانان دەستیپێكردەوە.

ئەمڕۆ ئێوارە خۆپێشاندان لە گۆڕەپانی بەحرییە لە نزیك بینایەی حكومەتی خۆجێی لە ناوەندی پارێزگا دەستیپێكرده‌وه‌ و خۆپیشاندەران بەرەو بینای ئەنجوومەنی نوێنەران رۆیشتن و دواتر بەرەو "دار استراحە النفط" بە ئاراستەی ناوچەی ئەلعەشار لە ناوندی شاری بەسرە رێپێوانیانكرد.

ھێزەكانی ئەمنی 30 كەسیان دەستگیركرد، كە لە ھەندێك خۆپیشاندەر نزیك بوون و گالۆنی بەنزینیان دەفرۆشت، نەوەك ئەو گالۆنە بەنزینانە بەكاربھێنرین بۆ كاری توندوتیژی.

خۆپیشاندەران داوای مافی قوربانییانی خۆپشاندانەكان دەكەن لە سزادانی بكوژانی چالاكوانەكان و دادگاییكردنی گەندڵكاران. ھێزەكانی ئەمنیش رێكاری توندیان لە دەوروبەری نووسینگەی ئەنجوومەنی نوێنەران گرتەبەر لە ناوچەی ئەلساعی لە ناوەڕاستی شار بەسرە.

فەرمانداری ئۆپەراسیۆنەكانی بەسرە رێنمایی بەھێزەكانی ئەمنی داوە گولەی ساغ بەرامبەر بە خۆپیشاندەران بەكار نەھێنن.

ھەفتەی رابردوو چەند ھێرشێكی چەكداری كرانە سەر خۆپیشاندەران و چەند چالاكوانێكی خۆپیشاندانەكان تیرۆر كران. لە ھەمووشیان توندتر ئەو ھێرشە بوو، كە لە بەسرە روویدا و ژمارەیەك چالاكوان و ھاووڵاتی كوژران لەوانەش ریھام يەعقوب. ھەروەھا لە ھەندێك پارێزگای دیكەش لەوانەش بەغدا و زیقار، چەند چالاكوانێك تیرۆركران.





k24
Top