باڵیۆزی پێشووی عێراق لە رۆما بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا
ئەحمەد بامەڕنی، باڵیۆزی عێراق بووە لە ئیتاڵیا و سووید لەسەر پشکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و چەند بەرپرسیارەتییەکی دیکەی لە ئەوروپا وەرگرتووە.
محەمەد حەکیم، وەزیری دەرەوەی عێراق، لە تویتێکدا، گیان لەدەستدانی ئەو بەرپرسەی بە کۆرۆنا پشتڕاستکردووەتەوە و هاوخەمی خۆیشی دەربڕیووە.
k24