شاندی عێراق لە واشنتۆن بەبڕی هەشت ملیار دۆلار گرێبەستی وزەی ئیمزا كرد

شاندی عێراق لە واشنتۆن بەبڕی هەشت ملیار دۆلار گرێبەستی وزەی ئیمزا كرد



ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی وزەی ئەمریكا بڵاوی كردەوە پێنج كۆمپانیای وزەی ئەمریكی بە بڕی هەشت ملیار دۆلار ڕێككەوتنیان لەگەڵ شاندی عێراقی ئیمزا كردووە، ئەمەش لە میانی سەردانی شاندە باڵاكەی حكوومەتی بەغدایە بۆ واشنتۆن.


وەزارەتی وزەی ئەمریكا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند هەریەك لە كۆمپانیاكانی هانیوێڵ ئینتەرناشناڵ، بەیكەر هیوز، جەنەرال ئێلێكتریك، ستیلەر ئینێرجی و شێڤرۆن ڕێككەوتنیان لەگەڵ شاندە باڵاكەی عێراق بە سەرۆكایەتی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیراندا ئیمزا كردووە.


بە پێی بەیاننامەكە، بەهای ڕێككەوتنەكان بە گشتی دەكاتە هەشت ملیار دۆلاری ئەمریكی و لەگەڵ ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوت و ماجد مەهدی وەزیری كارەبادا ئیمزا كراون، ئەمەش دوای كۆبوونەوەكانی هەردوو وەزیرە عێراقیەكە لەگەڵ دان برۆیلێت وەزیری وزەی ئەمریكا ئەنجام درا.










باسنيوز
Top