مالیكی: سەردانەكەی كازمی بۆ واشنتۆن بۆ هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبییە

 مالیكی: سەردانەكەی كازمی بۆ واشنتۆن بۆ هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبییە
نوری مالیكی، سەرۆكوەزیرانی پێشوتری عێراق و سەرۆكی دەوڵەتی یاسا كازمی بەوە تۆمەتباردەكات كە ئامانج لە سەردانەكەی بۆ واشنتن بەمەبەستی هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبییە.

بەگوێرەی بەشێك لە میدیاكانی عێراق، سەرۆكی دەوڵەتی یاسا رەتیكردەوە سەردانەكەی مستەفا كازمی بۆ واشنتۆن مێژوی بێت و راشیگەیاند،"ستراتیژی واشنتۆیش بەرامبەر بەغدا لە رێگەی سەردانكردنەوە ناگۆڕێت، چونكە ئەمریكا ئامانجیەتی هێزەكانی لە عێراق بمێنێتەوە.

نوری مالیكی كازمی بەوە تۆمەتباركردوە كە سەرۆكوەزیرانی عێراق پلانی هەیە لەرێگەی هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی رۆڵی ئێران لە عێراق كەمبكاتەوە

نوری مالیكی كازمی بەوە تۆمەتباركردوە كە سەرۆكوەزیرانی عێراق پلانی هەیە لەرێگەی هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی رۆڵی ئێران لە عێراق كەمبكاتەوە.

سەرۆكوەزیرانی پێشوتری عێراق ئەوەشی خستوەتەرو، دەبێت رێككەوتنی نێوان كازمی و ترەمپ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پەسەندبكرێت، بەپێچەوانەوە ئەگەر رێككەوتنیش بكرێت سەرناگرێت.








خەندان
Top