کازمی لە ئەمریکاوە بەڕێوەبەری پۆلیسی بەسرە دووردەخاتەوە
بڕیارەکە لەپاش "تیرۆرکردنی" چالاکوانێک بەناوی ریهام یەعقووب کە پزیشکی بێهۆشکردن بووە دراوە. مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق تویتێکی کردووە و دەڵێت، هەموو ئەو رێکارانە دەگرینەبەر کە وا لە لایەنە ئەمنییەکان بکات کار و ئەرکی خۆیان بەباشی جێبەجێ بکەن.
بەپێی زانیارییەکان ریهان یەعقووب سێ ژنی دیکەشی لەگەڵدا بووە کە دەگوترێت یەکێک لەوانە گیانی لەدەستدابێت.
rudaw