کازمی لە ئەمریکاوە بەڕێوەبەری پۆلیسی بەسرە دووردەخاتەوە

کازمی لە ئەمریکاوە بەڕێوەبەری پۆلیسی بەسرە دووردەخاتەوە
سەرۆکوەزیرانی عێراق کە بەسەردانێک لە واشنتنە، بڕیاری دوورخستنەوەی بەڕێوەبەری پۆلیسی بەسرە و چەند فەرماندەیەکی ئەمنی دەردەکات.

بڕیارەکە لەپاش "تیرۆرکردنی" چالاکوانێک بەناوی ریهام یەعقووب کە پزیشکی بێهۆشکردن بووە دراوە. مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق تویتێکی کردووە و دەڵێت، هەموو ئەو رێکارانە دەگرینەبەر کە وا لە لایەنە ئەمنییەکان بکات کار و ئەرکی خۆیان بەباشی جێبەجێ بکەن.

بەپێی زانیارییەکان ریهان یەعقووب سێ ژنی دیکەشی لەگەڵدا بووە کە دەگوترێت یەکێک لەوانە گیانی لەدەستدابێت.



rudaw
Top