مالیكی ڕووبەڕووی هەڵمەتێكی گەورەی ناڕەزایی دەبێتەوە

مالیكی ڕووبەڕووی هەڵمەتێكی گەورەی ناڕەزایی دەبێتەوە
لەسەر دیدارێكی تەلەڤزیۆنی، نووری مالیكی سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عێراق و سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ڕووبەڕووی هەڵمەتێكی گەورەی ناڕەزایی شەقام بووەوە.


دوای ئەوەی مالیكی لە دیدارێكی تەلەڤزیۆنیدا سووكایەتی بە شاری ناسریە كرد و رایگەیاند كە شارەكە لەدەست حكوومەت نەماوە و خۆپیشاندەرەكانی گێرەشێوێنن، هاووڵاتییانی عێراق لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی تویتەر و فەیسبووكدا بە توندی ڕووبەڕووی بوونەوە و هەڵمەتێكیان لەدژیدا دەستپێكرد.


مالیكی داوای كردبوو هێزەكانی دەوڵەت بە توندی ڕووبەڕووی ئەو خۆپیشاندەرانە ببنەوە كە گێرەشێوێنی دەكەن، بەم هۆیەوە هاووڵاتییانی ناڕازی عێراق كە لە تەمووزی ساڵی رابردووەوە بەردەوامن لە خۆپیشاندانەكانیان، ئەمڕۆ لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بە توندی هێرشیان كردە سەر مالیكی.


هاووڵاتییانی عێراق لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا مالیكییان تۆمەتبار كردووە بەوەی یەكەم بەرپرسی عێراقە لە دوای 2003وە بە ئاگر و ئاسن رووبەڕووی خۆپیشاندەران بووبێتەوە.


دەشڵێن ئێستاش عێراق بە دەست ئەو زامانەوە دەناڵێنێ كە لە سەردەمی حكوومەتی مالیكیدا ڕووبەڕووی بووەتەوە، هەروەها ئاماژە بە شكستی حكوومەتەكەی مالیكی دەدەن لە بەرانبەر هێرشەكەی داعش و ڕووخانی شكۆی دەوڵەت لە مووسڵ و دیالە و ئەنبار و سەڵاحەدین


basnwes
Top