واشنتۆن: مانگی داهاتوو هێزەكانمان لە عێراق كەم دەكەینەوە
تۆڕی هەواڵی (سكای نیوز) لە زاری بەرپرسێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكای گواستەوە بە نیازن بەر لە مانگی تشرینی یەكەم بەشێك لە هێزەكانیان لە عێراق بكێشنەوە و ئەگەریش هەیە لەمبارەیەوە نزیكەی دوو هەزار سەربازیان لە عێراق كەم بكەنەوە.
ئەمەش لە كاتێكدایە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق بە سەرۆكایەتی شاندێكی باڵا، كە نوێنەرانی هەرێمی كوردستانیشیان لەناودایە، بە سەردانێكی فەرمی بەرەو واشنتۆن بەڕێكەوتووە و بڕیارە سبەی پێنجشەممە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا كۆبێتەوە.
باسنيوز