نوری مالیكی: سه‌ردانه‌كه‌ی كازمی بۆ ئەمریکا مێژویی نیه، منیش پێنج جار چوم
نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لەمیانی چاوێکەوتنێکدا رایگەیاند، "سه‌ردانه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی بۆ ئه‌مریكا مێژویی نیه وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ندێك كه‌س به‌سه‌ردانی مێژویی وه‌سفی ده‌كه‌ن، منیش پێشتر پێنج جار سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌م كردوه".
ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت ئێران له عێراق ده‌ربكات، به‌ڵام ئێران سه‌ربازگه‌ی له عێراق نییه
له‌باره‌ی ئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه‌وه، مالیكی باسی لەوەکردوە، "ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت ئێران له عێراق ده‌ربكات، به‌ڵام ئێران سه‌ربازگه‌ی له عێراق نییه، په‌یوه‌ندیه‌كانی عێراقیش له‌گه‌ڵ ئێران سیاسییه، له‌هه‌مانكاتدا ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، ئه‌وه‌ش بابهبهتێكی ناوخۆیی عێراقه".
دۆسیه‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا به كشانه‌وه‌ی چه‌ند سه‌ربازێك نابێت
مالیکی هۆشداری لەبارەی جێبه‌جێكردنی بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه بیانیه‌كان لە عێراق دەدات و رونیکردەوە، دۆسیه‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا به كشانه‌وه‌ی چه‌ند سه‌ربازێك نابێت و ئه‌وانی دیكه‌ش له عێراق بمێننه‌وه.
پێویستمان به سه‌ربازانی ئه‌مریكا نیه، به‌ڵكو ته‌نها پێویستمان به‌شاره‌زایانی سه‌ربازی ئه‌و وڵاته هه‌یه
ئەوەشی خستەڕو، "پێویستمان به سه‌ربازانی ئه‌مریكا نیه، به‌ڵكو ته‌نها پێویستمان به‌شاره‌زایانی سه‌ربازی ئه‌و وڵاته هه‌یه، له‌به‌رامبه‌ریشدا پێویستمان به گرێبه‌ستی كڕینی چه‌ك له روسیا هه‌یه، واته به‌هه‌مانشێوه پێویستمان به‌شاره‌زایانی روسیاش هه‌یه، له ماوه‌ی رابردوشدا 29 هه‌زار شاره‌زای روسی هاتونه‌ته عێراق، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه فڕۆكه‌ی F16 و تانك و زریپۆش خراونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی خزمه‌ته‌وه به‌هۆی نه‌بونی شاره‌زایانی سه‌ربازی ئه‌مریكا".
نوری مالیكی له ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی عێراقدا له نێوان ساڵه‌كانی 2006 - 2014 چه‌ند جارێك سه‌ردانی ئه‌مریكای كردوه و یه‌كێك له جاره‌كانیش له‌ساڵی 2011 بو كه له‌گه‌ڵ باراك ئۆباما، سه‌رۆكی ئه‌وكاتی ئه‌مریكا كۆبوه‌وه.
خەندان