مسته‌فا كازمی داوای پاره‌ له‌ تره‌مپ ده‌كات

 مسته‌فا كازمی داوای پاره‌ له‌ تره‌مپ ده‌كات
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیران له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ واشنتن داوای بڕێك پاره‌ له‌ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ولایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كات.

ماڵپەڕی روسیا تودەی لەزاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە، مستەفا كازمی داوای بڕێك پاره‌ ده‌كات بۆ دۆسیه‌ی مرۆیی به‌تایبه‌ت ئاواره‌كان و ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراقدا.

مسته‌فا كازمی كارده‌كات بۆ راكێشانی خواستی ئه‌مریكا له ‌روی وه‌به‌رهێنان و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات


سه‌رچاوه‌كه‌ ئاشكراشیكرد، مسته‌فا كازمی كارده‌كات بۆ راكێشانی خواستی ئه‌مریكا له ‌روی وه‌به‌رهێنان و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات، هه‌روه‌ها داوای مسۆگه‌ركردنی هاوكاری له ‌ئه‌مریكا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات.

دوێنێ سێشه‌ممه‌ به‌ سه‌ردانێكی فه‌رمی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به ‌سه‌رۆكایه‌تی شاندێکی باڵا به‌ره‌و ئه‌مریكا به‌ڕێكه‌وت، بڕیاریشه‌ سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا تایبه‌ت به‌ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات كۆده‌ببێته‌وه‌.

ترەمپ و کازمی هه‌روه‌ها گفتوگۆ له‌سه‌ر دواین به‌ره‌وپێشچونه‌كانی گۆڕه‌پانی ناوچه‌كه‌ و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه‌ی گرنگی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردو وڵات دەکەن.




خەندان-
Top