عێراق کەمترین ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی لە پێنج ساڵدا تۆمارکرد 7 خولەک له‌مه‌وپێش

عێراق کەمترین ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی لە پێنج ساڵدا تۆمارکرد 7 خولەک له‌مه‌وپێش
بەپێی راپۆرتی وەزارەتی نەوتی عێراق، لەسەر بنەمای داتای کێڵگە نەوتییەکان، بەهۆی پابەندبوونی بە رێککەوتنی ئۆپیک پڵەس، لەو مانگەدا نەوتی عێراق زیاتر لە 200 هەزار بەرمیل لەچاو مانگی پێشوودا کەمیکردووە.

لە مانگی تەممووزدا عێراق و هەرێمی کوردستان پێکەوە رۆژانە 3 ملیۆن و 700 هەزار بەرمیل نەوتیان بەرهەمهێناوە. هاوکات مانگی حوزەیران ئاستی بەرهەمهێنان 3 ملیۆن و 900 هەزار بەرمیل بووە لە رۆژێکدا. ئەمەش جاری یەکەمە لە ساڵی 2015ەوە ئاستی بەرهەمی نەوت لە عێراق هێندە کەمبکات. لەکاتێکدا پێشووتر بەرهەمی نەوتی عێراقی رۆژانە زیاتر لە 4 ملیۆن بەرمیل بووە.

هۆکاری دابەزینی ئاستی بەرهەمەکەش رێککەوتنی ئۆپیک پڵەس بووە. وەزارەتی دارایی عێراقیش لە دوایین راپۆرتیدا سەبارەت بە رێککەوتنی ئەم دواییەی عێراق و هەرێمی کودستان ئاماژەی بەوە کردووە، کە بەغدا داوای لە هەولێر کردووە پابەندی رێککەوتنی ئۆپیک پڵەس بێت و ئاستی بەرهەمی نەوت کەمبکاتەوە، بۆیە چاوەڕێدەکرێت تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە بەرهەمی رۆژانەی نەوتی عێراق و هەرێمی کوردستان لەو ژمارەیە کەمتر بێت.



rudaw
Top