عێراق کەمترین ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی لە پێنج ساڵدا تۆمارکرد 7 خولەک لهمهوپێش
لە مانگی تەممووزدا عێراق و هەرێمی کوردستان پێکەوە رۆژانە 3 ملیۆن و 700 هەزار بەرمیل نەوتیان بەرهەمهێناوە. هاوکات مانگی حوزەیران ئاستی بەرهەمهێنان 3 ملیۆن و 900 هەزار بەرمیل بووە لە رۆژێکدا. ئەمەش جاری یەکەمە لە ساڵی 2015ەوە ئاستی بەرهەمی نەوت لە عێراق هێندە کەمبکات. لەکاتێکدا پێشووتر بەرهەمی نەوتی عێراقی رۆژانە زیاتر لە 4 ملیۆن بەرمیل بووە.
هۆکاری دابەزینی ئاستی بەرهەمەکەش رێککەوتنی ئۆپیک پڵەس بووە. وەزارەتی دارایی عێراقیش لە دوایین راپۆرتیدا سەبارەت بە رێککەوتنی ئەم دواییەی عێراق و هەرێمی کودستان ئاماژەی بەوە کردووە، کە بەغدا داوای لە هەولێر کردووە پابەندی رێککەوتنی ئۆپیک پڵەس بێت و ئاستی بەرهەمی نەوت کەمبکاتەوە، بۆیە چاوەڕێدەکرێت تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە بەرهەمی رۆژانەی نەوتی عێراق و هەرێمی کوردستان لەو ژمارەیە کەمتر بێت.
rudaw