عێراق گەیشتە مەترسیدارترین قۆناغی پەتای كۆرۆنا
پەرلەمانتار سەفا موسلیم ئەندامی لیژنەی تەندروستی بە میدیاكانی وڵاتەكەی راگەیاند پەتای كۆرۆنا لە عێراق چووەتە مەترسیدارترین قۆناغەوە، كە چاوەڕوانی مەترسی زۆری لێ دەكرێ و دەبێ لە ئێستاوە ئامادەكاری بۆ قۆناغەكە بكرێت.
موسلیم پێیوایە كۆرۆنا لە قۆناغی سێیەمی دایە لە عێراق، كە بە قۆناغی تەشەنەكردنی بەناو كۆمەڵگە دادەندرێ و مەترسیدارترین قۆناغی بڵاوبوونەوەی پەتاكەیە.
پەرلەمانتارەكەی عێراق چاوەڕێ دەكات لە ڕۆژانی داهاتوودا ڕێژەی تووشبووانی كۆرۆنا لەناكاو ڕووبەڕووی بەرزبوونەوەیەكی گەورە ببێتەوە.
هەروەها ئاماژەی بەوە دا كە لیژنەكەیان لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی هاوئاهەنگی دەكەن بۆ ڕاهێنانی قوتابیانی كۆلێژە پزیشكییەكان، بۆ ئەوەی بەسەر نەخۆشخانەكانیاندا دابەش بكەن، تا بتوانن چاودێری دۆخی تەندروستیی تەواوی تووشبووانی پەتاكە بكەن.
باسنيوز