مسته‌فا كازمی: نابینە نامەبەر لە نێوان ئەمریکا و ئێران‌دا
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، عێراق پێویستی به یارمه‌تی و هاوكاری ئه‌مریكا هه‌یه به‌مه‌به‌ستی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا نابێته وڵاتێكی نامه‌به‌ر له‌نێوان ئه‌و وڵاته و ئێران‌دا.
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق رۆڵی گرنگ و به‌رچاویان هه‌بوه، له‌ئێستاشدا عێراق پێویستی به‌و هێزانه هه‌یه به‌مه‌به‌ستی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی چه‌كدارانی رێكخراوی داعش، ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆش نه‌بێت هاوكاریه‌كان، به‌ڵكو له‌رێگه‌ی راهێنان و مه‌شق و ناردنی چه‌كه‌وه پێویستیان به‌و وڵاته ده‌بێت.
ئێمه یاری ناكه‌ین و نابینه نامه‌به‌ر له‌نێوان ئه‌مریكا و ئێران‌دا
سه‌باره‌ت به رۆڵی ئێران و گه‌یاندنی نامه‌یه‌كی ئه‌و وڵاته به ئه‌مریكا، مسته‌فا كازمی باسی لەوەشکردوە، "ئێمه یاری ناكه‌ین و نابینه نامه‌به‌ر له‌نێوان ئه‌مریكا و ئێران‌دا، ناكۆكیه‌كانی ئێستای هه‌ردو وڵاتیش ئه‌نجامی ململانێی چه‌ندین ساڵه، ناشیانه‌وێت عێراق ببێته گۆڕه‌پانی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و ململانێیانه".
جه‌ختیشی له‌سه‌ر پابه‌ندبونیان به ئه‌نجامدانی چاكسازی له‌ناو هێزه ئه‌منیه‌كان و كاروباری ئابوری كردوه‌ته‌وه
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌ختیشی له‌سه‌ر پابه‌ندبونیان به ئه‌نجامدانی چاكسازی له‌ناو هێزه ئه‌منیه‌كان و كاروباری ئابوری و هه‌ڵسوكه‌وتكردن له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاسته‌نگانه و لێپرسینه‌وه له شكستخواردوانی پارێزه‌رانی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی كردوه‌ته‌وه
ئه‌مڕۆ سێشه‌مه مسته‌فا كازمی به سه‌رۆكایه‌تی شاندێك سه‌ردانی ئه‌مریكا ده‌كات
بڕیاره ئه‌مڕۆ سێشه‌مه مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی شاندێك كه پێكهاتوه هه‌ریه‌ك له وه‌زیرانی به‌رگری، ده‌ره‌وه، نه‌وت، كۆچ و كۆچبه‌ران، كاره‌با به‌ره‌و ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێبكه‌وێت، هاوكات له هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه هەریەکە لە فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان و ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەیان سامی عەبدولرەحمان، نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئەمریکا و بەڕێوەبەری نوسینگەی مستەفا سەید قادر، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان.
سبه‌ی چوارشه‌ممه دیدار و كۆبونه‌وه‌كانی كازمی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئەمریکا ده‌ست پێده‌كات و له یه‌كه‌م وێسگه‌شدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ده‌بێت، رۆژی 20ی ئەم مانگەش له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئەمریکا كۆده‌بێته‌وه.
شەوی رابردوش شاندێكی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی فوئاد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق گه‌یشته واشنتن ئەوەش وەک ئامادەکاری سەردانەکەی کازمی.
خەندان-