کەرکووک.. لە هێرشێکی داعشدا چوار پۆلیس بوونە قوربانی

کەرکووک.. لە هێرشێکی داعشدا چوار پۆلیس بوونە قوربانی
شەوی ڕابردوو تیرۆریستانی داعش لە سنووری پارێزگای كەركووك هێزێكی پۆلیسی عێراقیان هاوەنباران کردووە و لە ئەنجامدا سێ پۆلیس کوژراون و پۆلسیسێکی دیکەش بریندار بووە.

ئەحمەد خورشید، ئەندامی لیژنەی ئەمنیی لە ئەنجوومەنی شارەانیی حەویجە، ئەمڕۆ سێشەممە 18/8/2020، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "شەوی رابردوو تیرۆریستانی داعش لە گوندی "تلە قائید"ی سنووری ناحیەی رەشاد بە هاوەن هێرشیان كردووەتە سەر هێزەكانی پۆلیسی عێراق."

گوتیشی : "لە ئاكامی ئەو هاوەنبارانە سێ پۆلیس بە ناوەكانی، ئەحمەد عەواد، عەلی حوسێن و محەمەد ساڵح، گیانیان لەدەست داوە، پۆلیسێكیش بەناوی ریاز ناسر، بریندار بووە."

ئەو پۆلیسانە سەر بە فەوجی یەكی لیوای 18ی فیرقەی پێنجی پۆلیسی عێراقی و خەڵكی چەند ناوچەیەكی جیاواز سنووری كەركووك بوون.




باسنيوز
Top