شاندی هەرێمی كوردستان یاوەریی كازمی ده‌كه‌ن بۆ واشنتۆن
فه‌لاح مسته‌فا، بەرپرسی دۆسیەی پەیوەندییەكانی دەرەوە لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: ”فه‌وزی هه‌ریری وه‌ك نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، سەرۆكی شاندی هەرێمی كوردستان دەبێت و بە فەرمی ئه‌ندامی شاندەكەی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراقە و چوار نوێنه‌ری دیكه‌ش لەگەڵ شانده‌كه‌ی كازمی و بەشداری لە دیالۆگی ستراتیژیدا دەكەن".
ڕوونیشی كردەوە: ”له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لێژنه باڵاكە، لێژنه‌ی دیكه‌ی لێبۆتەوە، هەرێمی كوردستان چوار نوێنه‌ری دیكەی جگە لە فەوزی هەریری دەبێت و لەگەڵ شاندی عێراقی بەشدار دەبن كە پێكهاتوون لە ئامانج ڕەحیم، سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیران، عەمید هەژار، نوێنەری وەزارەتی پێشمەرگە، لاوك ساڵح، بەڕێوەبەری نووسینگەی مستەفا سەید قادر، جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بەیان سامی عەبدولڕەحمان، نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ئەمریكا".
فەلاح مستەفا ئاشكرای كرد، بڕیارە كۆبوونەوە لە نێوان كازمی و سەرۆكی ئەمریكاش هەبێت، ”شاندەكەی كوردستانیش ڕۆڵی گرنگیان لە چوارچێوەی شاندی عێراقدا لەم سەردانە دەبێت“.
بڕیارە سەردانەكەی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و شاندی یاوەری لە ٢٠ی ٨ی ٢٠٢٠ بۆ واشنتۆنی پایتەختی ئەمریكا ئەنجام بدرێت و تێیدا زنجیرەیەك دیدار و كۆبوونەوە ساز بكرێت كە لە نێویاندا كۆبوونەوەیە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا.
باس‌نیوز