هێڵی ئاسمانیی عێراق روونکردنەوە لەسەر ”بە هەڵە نیشتنەوە“ی فڕۆکەیەک لە بەسرە دەدات

هێڵی ئاسمانیی عێراق روونکردنەوە لەسەر ”بە هەڵە نیشتنەوە“ی فڕۆکەیەک لە بەسرە دەدات


دەنگۆی نیشتنەوەی فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی عێراق بە هەڵە لە بەسرە بڵاو دەبێتەوە و هێڵەکەش روونکردنەوە دەدات.

لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا، کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کردووەتەوە، ژمارەیەک گەشتیاری عێراقی باس لەوە دەکەن، کە بڕیاربووە فڕۆکەکەیان لە بەغداوە بچێتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، بەڵام بە هەڵە چووەتە فڕۆکەخانەی بەسرە و کاپتنی فڕۆکەکە رێگاکەی هەڵە کردووە.

لە روونکردنەوەیەکدا، هێڵی ئاسمانیی عێراق رایگەیاندووە، گرتە ڤیدیۆییەکە کۆنە و فڕۆکەکەش سەر بە هێڵی ئاسمانیی عێراق نییە.

هێڵی ئاسمانیی عێراق هەڕەشەی ئەوەی کردووە، هەر کەسێک هەوڵی لەکەدارکردنی ناوبانگی هێڵەکە بدات، ئەوا رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.







باسنيوز
Top