به‌شیر حه‌داد ناوه‌ڕۆكی رێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان مه‌سرور بارزانی و مسته‌فا كازمی ئاشكرا ده‌كات
به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تایبه‌ت ئاشكرایكرد، یه‌كێك له بڕیاره‌كانی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوان مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌وه بووه، تا په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021 ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردن، به‌غدا له ناردنی 320 ملیار دیناری مانگانه بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، شه‌وی رابردوو لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا مه‌سرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی ھەرێمی کوردستان و سەرۆك وەزیرانی عێراقی فیدراڵ لە سەر چەند ھەنگاوێکی سەرەکی بەرەو چارەسەركردنى کێشەکان رێکەوتن.
له په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا بڕیاردرا، بەپێی دۆخی دارایی ئێستای عێراق، لە نزیکترین کاتدا گوژمەی 320 ملیار دینار وەك بەشە مووچەیەك لە بەغداوە بۆ ھەرێم بنێردرێت.
لەم پەیوەندییەدا جەخت لەوە کرایەوە، کە دەستووری عێراق بنەمای چارەسەریی ھەموو کێشەکانە. ھەر رێککەوتنێک، دەبێت رەچاوی تایبەتمەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و بەرژەوەندیی گشت گەلانی عێراق بکات.
ھەر لەو پەیوەندییەدا ھەردوولا ئاماژەیان بە پێشڤەچوونی رەوتی دانوستانەکان کرد، کە بەرھەمی دانوستانی چەندین مانگی شاندە دانوستانکارەکانی ھەردوولا بوو.
لە سەر بنەمای ئەو لەیەکگەیشتنانە، لە سەر چارەسەریی ھەنووکەیی کێشەی مووچەخۆرانی ھەرێم رێککەوتن و بڕیاردرا، بە پێی دۆخی دارایی ئێستای عێراق، لە نزیکترین کاتدا گوژمەی 320 ملیار دینار وەک بەشە مووچەیەک لە بەغداوە ڕەوانەی ھەرێم بکرێت.
ھەردوولا جەختیان لە بەردەوامیی دانوستانەکان بە ئاراستەی چارەسەریی ھەموو کێشەکان کردەوە.
k24