پەرلەمانتارێک: رەوشی عێراق بەرەو خراپترین دەچێت

پەرلەمانتارێک: رەوشی عێراق بەرەو خراپترین دەچێت
پەرلەمانتارێکی عێراق باس لە خراپبوونی بارودۆخی وڵاتەکەی دەکات و رایدەگەیەنێت، رەوشی عێراق بەرەو خراپترین دەچێت.

سامر زوبیان، ئەندامی کوتلەی سادیقون لە پەرلەمانی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، محەمەد حەلبوسیی سەرۆکی پەرلەمان ئەو مافەی نییە کۆبوونەوەکانی پەرلەمان، پەک بخات.

سامر زوبیان بە ئاماژەکردن بەوەی عێراق رووبەڕووی قەیرانێکی سەختی ئابووری و دارایی بووەتەوە، رایگەیاندووە، پێویستە سیستەمی چاودێریی پەرلەمان بەسەر حکوومەت چالاک بکرێت.

ئەو پەرلەمانتارە جەختی لەوە کردووەتەوە، کە رەوشی عێراق بەرەو خراپترین هەنگاو دەنێت و ناکرێ ”بە بیانووی پەتای کۆرۆنا“، پەرلەمان کۆبوونەوەکانی خۆی پەک بخات.












باسنيوز



Top