سەرکردەیەک: سوننەکانی عێراق بە خراپترین قۆناغی مێژوودا تێدەپەڕن
سەرکردەیەکی عێراقی باس لەوە دەکات، کە پێکهاتەی سوننە لە وڵاتەکەی بە خراپترین قۆناغ، تێدەپەڕێت.
مشعان جبوری، سەرکردەیەکی سوننە، لە بەرنامەیەکی کەناڵی (سۆمەرییە نیوز)دا رایگەیاندووە، ئەو سیاسییانەی حوکمڕانیی عێراق دەکەن، ستەم لە سوننە دەکەن و ئەو پێکهاتەیە پەراوێز دەخەن.
مشعان جبوری هۆکاری ئەو پەراوێزخستن و ستەمکردنە لە سوننەکان لەلایەن حکوومەتەکانی عێراق لە دوای 2003ـەوە بۆ پاشکۆبوونی ئەو حکوومەت و بڕیاربەدەستانە بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران، دەگەڕێنێتەوە.
ئەو سەرکردە سوننەیە، کە پێشتر پەرلەمانتاری عێراقیش بووە، پێیوایە پێکهاتەی سوننە لە عێراق ئێستا ”بە خراپترین قۆناغ لە مێژووی دروستکردنی عێرقدا“ تێدەپەڕێت.
باسنیوز