مالیکی و نەسروڵڵا هەڵوێستی خۆیان لەبارەی رێککەوتنەکەی ئیمارات و ئیسرائیل ئاشکرا کرد
سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق و ئەمینداری گشتیی میلیشیای حزبوڵڵای لوبنانی، دژایەتیی خۆیان بۆ رێککەوتنەکەی ئیمارات و ئێسرائیل، رادەگەیەنن.
نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، نزیکبوونەوەی سیاسی و ئابووری لە ئیسرائیل ”خیانەت و سەرشۆڕییە“ و بە هەدەردانی مافە شەرعییەکانی گەلی فەلەستینە.
هەروەها حەسەن نەسروڵڵای ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنانی رێککەوتنەکە بە ”خیانەت لە ئیسلام و عەرەب و پیرۆزییەکان“ هەژمار دەکات.
رۆژی پێنجشەممە 13-8-2020، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، محەمەد بن زایدی شازادەی جێنشینی ئەبوزەبی و بنیامین نەتەنیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەسەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئیسرائیل و ئیمارات و راگرتنی لەخۆگرتنی ناوچە کێشەلەسەرەکانی فەلەستین لەلایەن ئیسرائیلەوە، رێککەوتن.
باسنیوز