وەزارەتی دەرەوەی عێراق: چەندین کارتی بەهێزمان لە دژی تورکیا هەیە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق: چەندین کارتی بەهێزمان لە دژی تورکیا هەیە


وەزارەتی دەرەوەی عێراق باس لەوە دەکات، کە وڵاتەکەی چەندین کارتی بەهێزی لە دژی تورکیا، هەیە.

ئەحمەد سەفار، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە ماڵپەڕی (RT)ـی رووسی راگەیاندووە، عێراق چەند کارتێکی بەهێزی لە دژی تورکیا هەیە و دەتوانێ وەک وەڵامدانەوەیەک دژی بۆردومانەکانی ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان، کە گرنگترینان بریتین لە؛

- گوشاری ئابووری

عێراق دەتوانێ گوشاری ئابووری بخاتە سەر تورکیا، چونکە دەیان کۆمپانیای وەبەرهێنەری تورکیا لە عێراق کار دەکەن و عێراق یەکێکە لە بازاڕە سەرەکییەکانی کەلوپەلە تورکییەکان.

- گوشاری دیپلۆماسی

- دروستکردنی رای گشتیی نێودەوڵەتی، چونکە هەنگاوەکانی تورکیا مایەی هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایش و ئارامیی نێودەوڵەتی.

رۆژی سێشەممە 11-8-2020، دوو فەرماندە و ژمارەیەک سەربازی پاسەوانی سنووری سەر بە سوپای عێراق، کە کورد بوون، لە سنووری ناحیەی سیدەکان بە بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا شەهیدبوون.

بەهۆی بوونی بنکە و بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و باکووری کوردستان، تورکیا بەردەوام ئەو ناوچانە بۆردومان دەکات.

خەڵکی ئەو ناوچانە، کە زیانێکی زۆری مرۆیی و ماددیان بەهۆی شەڕی پەکەکە. تورکیا بەرکەوتووە، بەردەوام داوا لە سەرکردایەتیی پەکەکە دەکەن بارەگاکانی حزبەکە لەناو گوند و ئاوەدانییەکان بباتە دەرەوە، بەڵام پەکەکە گوێ بە داواکاریی خەڵکی سڤیلی ناوچەکە نادات.








باسنيوز
Top