په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی داوای هه‌نگاوی كرداری به‌په‌له بۆ راگرتنی ده‌ستدرێژیه‌كانی توركیا له خاكی عێراق ده‌كات
مه‌شعه‌ل بن فه‌هم سه‌لمی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی لە بەیاننامەیەکدا رایگه‌یاندوه، "كاری تێكده‌رانه و پێشێلكاریه سهربازیانەی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی توركیاوه به‌رامبه‌ر به خاكی عێراق ده‌كرێن دوباره ده‌بنه‌وه، مه‌ترسی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر سه‌روه‌ری كۆماری عێراق دروستكردوه و پێشێلكاری رونی بنه‌ماكانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه، هه‌روه‌ها سه‌رپێچیه‌كی رونی بڕیاره‌كانی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و رێزنه‌گرتنه له‌په‌یوه‌ندی باشی دراوسێیه‌تی".
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی ئیدانه‌ی بۆردومانهكانیشی كردوه و رونیکردەوە، په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی له‌گه‌ڵ عێراق ده‌وه‌ستێت بۆ پاراستنی ئاسایش و سه‌لامه‌تی هاوڵاتیه‌كانی و پشتگیریش بۆ رێكارێكیش ده‌رده‌بڕێت، كه له‌وباره‌یه‌وه بیگرێته‌به‌ر بۆ به‌رگریكردن له‌خاك و سه‌روه‌ری ولاته‌كه‌ی، كۆمكاری عه‌ره‌بی ئاماده‌یه كاربكات له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تی به‌مه‌به‌ستی راگرتنی ده‌ستدرێژیه به‌رده‌وامه‌كانی توركیا.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی داواشی له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كردوه، ده‌ست به‌جموجوڵی به‌په‌له و خێرا بكات بۆ راگرتنی ده‌ستدرێژیه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری كۆماری عێراق و پاراستنی ئاسایش و سه‌لامه‌تی ناوچه‌كه.
دوێنێ وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، كاتژمێر 2:45 خوله‌كی پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌ممه، له‌لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی له‌شكری توركیاوه ئوتۆمبێلێكی هێزه‌كه‌ی پاسه‌وانی سنور كرایه ئامانج و دو ئه‌فسه‌ری هێزه‌كه شه‌هیدبون به ناوه‌كانی عه‌مید، محه‌مه‌د ڕه‌شید سلێمان، فه‌رمانده‌ی لیوای دوی پاسه‌وانیی سنور و عه‌قید، زوبێر حالی تاجه‌دین، فه‌رمانده‌ی فه‌وجی سێی لیوای دوی پاسه‌وانیی سنور، هه‌روه‌ها عه‌قید حیسامه‌دین عه‌بدولڕه‌حمان حه‌سه‌ن برینداربو.
خەندان