هێرشكرایه سهر دوو كاروانی ھێزەكانی ھاوپەیمانان لە عێراقدا
سوپای عێراق لەم بارەوە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، ئەمڕۆ لە كاتی تێپهڕینی كاروانێكی سەر بە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەركردایەتی ئەمەریكا لە نزیك بنكەی تاجی لە باكووری بەغدا بۆمبێكی چێندراو تەقیەوە. تەقینەوەكە بووە ھۆی ئاگركەوتنەوە لە یەكێك لە بارھەڵگرەكان.
له بارهی زیانه گیانییهكانی ئهو رووداوه، سوپای عێراق هیچ زانیارییهكی رانهگهیاند. هەروەھا ھیچ لایەنێكیش بەرپرسیارییەتی خۆی لەو تەقینەوەیە رانەگەیاندووە.
سوپای عێراق ئێوارەی دووشەممە رەتیكردبووە، ھیچ ھێرشێك لە نزیك سنووری كوهیت روویدا بێت.
لیوا تەحسین خەفاجی، گووتەبێژی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەكان گووتی: "ھەندێك ئاژانسی ھەواڵ باسیان لە كارێكی وێرانكهرانه كردبوو، كە لە دەروازەی جرێشان روویداوە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەكان ئەم ھەواڵە رەتدەكاتەوە و جەختدەكاتەوە ئەم ھەواڵە دوورە لە راستی".
كەچی سێ سەرچاوەی ئەمنی عێراقی بە ئاژانسی رۆیترزیان راگەیاندبوو، تەقینەوەیەك لە نزیك دەروازەی جرێشان لە سەر سنووری نێوان عێراق و كوهیت روویداوە و كاروانێكی گواستنەوەی كەلوپەلی ھێزەكانی ئەمەریكایان كردووەتە ئامانج. ئاشكراش نەبووە ئاخۆ ھیچ سەربازێكی ئەمەریكی بەر تەقینەوەكە كەوتووە.
بەپێی سەرچاوەیەكی ئەمنی عێراقی، لایەنێكی شیعی عێراقی بە ناوی (اصحاب الكھف) كە گرووپێكی نەناسراوە، رایگەیاندبوو بنكەیەكی سەربازی ئەمەریكایان لە نزیك دەروازەكە كردووەتە ئامانج و ھەندێك لەو كەسانەی ناو بنكەكە بریندار بوونە. كەچی ھەندێك سەرچاوەی دیكەی ئەمنی رایانگەیاندبوو، ھێرش كراوەتە سەر كاروانێك نەك بنكە.
ئەو كۆمەڵە شیعەیەی بەرپرسیارێتی خۆیان راگەیاندووە لەو تەقینەوەیە، گرتەیەكی ڤیدیۆی تەقینەوەكەیان لە دوورەوە گرتووە و بڵاویان كردووەتەوە و گوتوویانە؛ توانییان كەرستەی سەربازی ئەمەریكا و بەشێكی زۆر لەو دەروازەیە وێران بكەن.
k24