وه‌زیرێکی پێشوی عێراق: كازمی له‌رێگه‌ی هێزی چه‌كداره‌وه گه‌مارۆی ماڵه‌كه‌می داوه
لوئه‌ی خه‌تیب، وه‌زیری پێشوی كاره‌بای عێراق له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، "له‌كاتێكدا له‌ماڵ نه‌بوم، هێزێكی چه‌كدار چونه‌ته سه‌ر ماڵه‌كه‌ی و داگیریانكردوه، لهنوسینگهكهمدا به‌دوای فه‌رمان و نوسراوی یاساییدا گه‌ڕاون".
هێزه چه‌كداره‌كان ماڵه‌كه‌یان گه‌مارۆداوه و ده‌رگاشیان به‌سه‌ر پاسه‌وانه‌كانیدا داخستوه
ئاماژەی بەوەشکردوە، هێزه چه‌كداره‌كان ماڵه‌كه‌یان گه‌مارۆداوه و ده‌رگاشیان به‌سه‌ر پاسه‌وانه‌كانیدا داخستوه، بۆیه سكاڵای له‌سه‌ر مسته‌فا كازمی هه‌یه كه به‌فه‌رمانی ناوبراو ئه هێزه جوڵێندراوه.
له‌ئێستادا له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كه‌ی ده‌ژی و خانویه‌كی به‌كرێگرتوه
وه‌زیری پێشوی كاره‌با باسی لەوەشکردوە، له‌ئێستادا له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كه‌ی ده‌ژی و خانویه‌كی به‌كرێگرتوه و پێویسته ئه‌و كارانه كۆتاییان پێ بهێندرێت و تاوه‌كو كۆتایی ئه‌مساڵیش مافی خۆی پێ بدرێته‌وه.
خەندان