لابردنی مادە و كەرستە "زۆر مەترسیدارەكان" لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا
لە بەیاننامەیەكدا دەستەی خاڵە سنوورییەكان رایگەیاندووە:" دەرخستنی ئەو مادە و كەرستانە جێبەجێكردنی فەرمانی سەرۆك وەزیران بووە، لە پێكھێنانی لیژنەیەك بۆ دەستنیشاكردنی ئەو مادە و كەرستانەی زۆر مەترسیدارن (كیمیاوی، جووت بوار لە بەكارھێناندا، نیتراتی ئەمۆنیا) لە ھەموو دەروازە سنوورییەكانی (وشكایی، دەریایی و ئاسمانی) و ھەموو رێكارەكانی پێویست بگرێنە بەر بۆ دوورخستنەوەیان لە ناوچەكانی دانیشتوانی.
ھەروەھا لە بەیاننامەكەدا ھاتووە:سەرۆكی دەستەی دەروازە سنوورییەكان بە رێگای ناوەندی كردەوەكانی نیشتیمانی ئاگاداری مەفرەزەی بەرێوەبەرایەتی ئەندازیاریی سەربازیی سەر وەزارەتی بەرگری كردووەتەوە بۆ دابینكردنی كادر و ئامێری پێویست بۆ گواستنەوە ئەو مادە و كەرستە زۆر مەترسیدارانە بە شێوەیەكی پارێزراو لە كۆگاكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا."
لە كۆتایی بەیاننامەكەدا ھاتووە، كاری گواستنەوەكە"بەخێرایی و بە پیشەگەراییەكی بەرز" ئەنجامدرا ئەو مادە و كەرستانە" بەشێوەیەكی پارزێزراو گەیشتنە كۆگاكانی بەرێوەبەرایەتی ئەندازیاری سەربازی"
k24