حكومه‌تی به‌غدا پيلانێكی دیكه له دژی كورد له ناوچه كوردستانییه‌كان پیاده ده‌كات
له‌و باره‌یه‌وه محیەدین حەسەن، ئه‌ندامی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم ئامانجی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی حكومه‌تی به‌غدای ئاشكرا كرد و گوتی: ئه‌مه سیاسه‌تی حكومه‌ته یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كانی عێراقه. پێكهێنانی ئه‌و هێزه و جێگیركردنیان له ناوچه كوردستانییه‌كانیش بۆ ئه‌وه‌یه، تا جگه له نیشته‌جێگرندیان له‌و ناوچانه، ببنه هێزێكی چه‌كدار بۆ تۆقاندنی كورد و سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی كورد له‌و ناوچانه.
دوای جێگیركردنی ئەو ھێزە نوێیە، بەغدا ئامانجییەتی ھێزەكانی دیكەی حەشدی شەعبی كە پێشتر لەدوبز بوون و خەڵكی شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراقن، بیانگەڕێنێتەوە شارەكانیان.
حەمە شوان، كه شارەزاییەكی سەربازییه گوتی: تاكە رێگه بۆ راگرتنی ئەو پرۆسەیە، گەڕانەوەی ھێزی پێشمەرگەیە بۆ ئەو ناوچانە.
ماوه‌ی نزیكه‌ی 3 ساڵه، حەشدی شەعبی دەستی بەسەر ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمدا گرتووە، حكومەتی عێراقیش سەڕەرای ئەوەی بەڵێنی ئاساییكردنەوەی دۆخی ئەو ناوچانەی داوە و لیژنەی ھاوبەشیش لە وەزارەتی بەرگری و وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ئەو مەبەستە پێكھێنراوە، بەڵام تا دێت دۆخەكە ئاڵۆزتر ده‌بێت.
rudaw