عێراق دەکەوێتە کۆتایی ریزبەندیی ئازادیی ئابووری

عێراق دەکەوێتە کۆتایی ریزبەندیی ئازادیی ئابووری


لە ریزبەندییەکی نوێدا، کە بۆ ئازادیی ئابووری ئەنجام دراوە، عێراق دەکەوتێە کۆتایی و بە پێش وڵاتانی لیبیا و سۆماڵ دەکەوێتەوە.

ریزبەندییە نوێیەکە لەلایەن دەزگای ( Heritage Foundation)ـی ئەمریکی بۆ ئازادییە ئابوورییەکان لە ساڵی 2020، کراوە و 186 وڵات لەخۆ دەگرێت.

بەپێی ریزبەندییەکە، عێراق کەمترین ئازادیی ئابووری بۆ هاووڵاتییانی خۆی دابین کردووە و کەوتووەتە 181ـەمین وڵات و بەپێش هەر پێنج وڵاتی لیبیا، لیختنچاین، سۆماڵ، سووریا و یەمەن کەوتووەتەوە.

سەنگافوورە پلەی یەکەمی ریزبەندییەکەی وەرگرتووە و زۆرترین ئازادیی ئابووری بۆ هاووڵاتییانی دابین کردووە و وڵاتانی هۆنگ کۆنگ و نیوزیلەنداش یەک بە دوای یەک، لە دوای سەنگافورە دێن.

ریزبەندییەکە لەسەر 12 بنەما ئامادە کراوە، کە گرنگترینیان بریتین لە؛

- سەروەریی یاسا

- قەبارەی خەرجی و باج و خەرجییە تەندروستییەکانی دەوڵەت

- ئازادیی کار و جووڵەی دراو

- بازاڕ و وەبەرهێنانی ئازاد







باسنیوز
Top