لە عێراق سێ رۆژ قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی راگەیاندرا
بەپێی گشتاندنێکی ئەمیندارییەتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کە تێیدا چەند بڕیارێکی لێژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی لە عێراق لەبارەی رێککارەکانی رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا خراوەتە روو کە بڕیاردراوە نیمچە قەدەغەی هاتوچۆی سەپێندراو تاکو ١٥ی ٨ بەردەوام دەبێت.
هەروەها جەختیش کراوەتەوە، کە لە هەرسێ رۆژانی پێنجشەممە، هەینی و شەممە قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی جێبەجێ دەکرێت.
هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، کە دەوامی فەرمانبەران بە رێژەی لە ٢٥% دەبێت بۆ مەبەستی رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا.
باسنيوز