پەرلەمانتارێکی عێراق: کازمی بەڵێنەکانی نەبردە سەر

پەرلەمانتارێکی عێراق: کازمی بەڵێنەکانی نەبردە سەر
ئەندامێكی پێكهاتەی عەرەبی سوننە لە پەرلەمانی عێراق ڕای گەیاند، مستەفا کازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق دوو بەڵێنی داوە، بەڵام ”تەنها مەرەکەبی سەر کاغەزن و جێبەجێ نەکراون“.

یەحیا ئەلموحەمەدی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: "مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران لە بەرنامەی کابینەکەی خۆیدا بەڵێنی دا کە لە هەموو لایەنێکەوە دووبارە ئەو شار و ناوچانە ئاوەدان بکاتەوە کەوا بەهۆی کردەوە سەربازییەکان وێران بوون و زیانیان بەرکەوتووە، بەڵام ئەو بەڵێنەی نەبردە سەر".

ڕوونیشی كردەوە: ”کازمی بەڵێنیشی دا، ڕاگوێزراوان و کۆچبەران بگەڕێنێتەوە شوێنەکانی خۆیان و کار بکات بۆ خزمەتگوزاری و دابینکردنی ئاسایش بۆ ئەو ناوچە وێرانانە، بەڵام ئەو بەڵێنانەی نەبردۆتە سەر و بەڵێنەکانی تەنها مەرەکەبی سەر کاغەز بوون".

جەختی کردەوە، سێ ساڵه ناوچە سوننییەكان لە ژێر دەستی داعش ڕزگارکراوە، بەڵام ئەو ناوچانە بێ خزمەتگوزارین و ئاوەدان نەکراونەتەوە. گوتیشی: "بە دەیان هەزار خەڵکی ئەو ناوچانە کۆچبەرن و لە کەمپەکانن، ناتوانن بۆ شوێنی خۆیان بگەڕێنەوە، چونکە ناوچەکانیان بۆ ژیان ناشێت".












باسنیوز


Top